دەست پێ بوونی مەشقی دەستەڵاتی ٩٩ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391822-دەست_پێ_بوونی_مەشقی_دەستەڵاتی_٩٩ی_ھێزی_زەوینیی_ئەرتەشی_ئێران
مەشقی دەستەڵاتی ٩٩ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوێئاوەکانی مەکران دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی مەشقی دەستەڵاتی ٩٩ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران

مەشقی دەستەڵاتی ٩٩ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوێئاوەکانی مەکران دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،  مەشقی دەستەڵاتی ٩٩ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی  ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە بەشدداریی تیپەکانی ھەوا بورد، ھێزی تایبەتی، کاردانەوەی خێراو بە پشتیوانیی ھێزی ئاسمانی و بە شێوەیەکی بەربڵاو بەشی ئاسمانیی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە گوێئاوەکانی مەکران دەستی پێ کرد.

ئەم مەشقە بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی ڕادەی لەسەرھەست بوونی جەنگاوەرانەی یەکەکانی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی  ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەوگوڕەشەو ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی جێگۆڕکێی یەکەکان لە ناوچە ئاساییەکانی وڵاتەوە بۆ ناوچەی پێسپێردراو لەمەڕ ڕاپەڕاندنی گەڵاڵە دیاری کراوەکان دەستی پێ کرد و لە درێژەی چالاکییەکەدا ھەموو جۆرە تاکتیکێکی داھێەرانەی خۆجێیی بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی کارامەیی چەندلایەنەی تیپە پڕۆفشناڵەکانی ھێزی زەوینیی ئەرتەش پراکتیزە دەکرێت.

بەر لەمەش مەشقی دەستەڵاتی دەریایی ٩٩ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو لە گوێئاوەکانی مەکران و باکووری ئەقیانووسی ھیند بەرپا کرا.