ئێران و ئەرمەنستان پێوەندیەکانیان پەرە پێ ئەدەن
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران و وەزیری ئابووریی ئەرمەنستان لەسەر پەرەی پێوەندیی تیجاریی دوو وڵات جەختیان کردەوە .
عەبدولناسر ھیممەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رۆژی شەممە لە دیداری ووھان کەڕوبیان وەزیری ئابووریی ئەرمەنستان لە تاران بە ئاماژە بە پێوەەندیی دوور و درێژ و مێژوویی ئاڵووێری تیجاری و فەرھەنگیی نێوان دوو وڵات گوتی : ئێستا قەبارەی تیجاریی نێوان دوو وڵات ، ناتوانێ ئاوێنەی پێشینەی دوور و درێژی ھاریکاریی دوو قۆڵی بێت و دەبێ زیاتر بێت.
ھیممەتی ، ھۆگریی زۆری بازرگانانی ئێرانی بە ھەناردەکردن بۆ ئەرمەنستانی راگەیاند .
وەزیری ئابووریی ئەرمەنستانیش وێڕای بانگێشتنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ سەردانی ئێرەوان ، خوازیاری پەرەی پێوەندیی تیجاری و ئابووریی نێوان دوو وڵات بوو .
وەزیری پیشە سازی و کانگا و تیجارەتی ئێرانیش لە دیداری وەزیری ئابووریی ئەرمەنستان ، ئامادەیی تارانی بۆ ھەناردەی بەرھەمەکانی پۆڵا ، کەلوپەلی نێوماڵ ، ئۆتومبێل و خۆراک بۆ ئەرمەنستان راگەیاند .
سەرۆکانی رێکخراوەکانی پیشە سازیە بچوک و مام نێونجیەکانی دوو وڵاتیش لەسەر گەشەی ھاریکاریی و کردنەوەی ناوەندی گۆڕینەوەی تەکنۆلۆژیا جەختیان کردەوە .
ئەرمەنستان ، رێگایەکی گونجاوە بۆ ھەناردەی ئێران بۆ روسیا و دوای شەڕی قەرەباغ و بایکوتکردنی کاڵاکانی تورکیا لە لایەن ئەرمنستانەوە ، ئێران دەرفەتێکی گونجاوی ھەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە .