راوێژکاریی بازرگانیی ئێران و ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392286-راوێژکاریی_بازرگانیی_ئێران_و_ھەرێمی_کوردستان
بە ئامانجی پەرەپێدانی ھارکاریی دوو قۆڵی ئابووریی و بازرگانیی ، شاندی تیجاریی ھەڵەبجە لە گەڵ بازرگانانی پارێزگەی کرماشان پرس و راوێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی بازرگانیی ئێران و ھەرێمی کوردستان

بە ئامانجی پەرەپێدانی ھارکاریی دوو قۆڵی ئابووریی و بازرگانیی ، شاندی تیجاریی ھەڵەبجە لە گەڵ بازرگانانی پارێزگەی کرماشان پرس و راوێژی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، شاندی تیجاریی ھەڵەبجە چوارشەممەی رابردوو گەیشتە کرماشان  و تا دوێنێ ھەینی وێڕای وتووێژ لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانیی پارێزگەی کرماشان ، یەکە پیشەسازیەکانی ئەم پارێزگایەشی بەسەر کردەوە . 

پێشەوا ئەحمەد مەحموود  سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجەی عێراق لە پەراوێزی ئیمزاکرانی تەبایی نامە لە گەڵ بازرگانانی کرماشان ، بە ئاماژە بە پتانسێلە باشەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لەم پارێزگایە و سنووری ھاوبەش  لە گەڵ عێراق گوتی : بازرگانانی ھەڵەبجە بۆ وەبەرھێنانی ھاوبەش لە ناوچە سنووریەکان لە گەڵ ئێران ئامادەن . 

سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس دا جەختی کردەوە ، ئێران پتانسێلی باشی ھەیە لە بواری بەرھەمھێنانی خۆراک و خواردەمەنی و کشتوکاڵ کە بازرگانانی عێراقی لەوان بازرگانانی ھەڵەبجە دەتوانن  ئەم بەرھەمانە بەکار بێنن  .