زەریف: ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ پابەندیی تۆکمەواژتەواو بە ڕێککەوتنی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392425-زەریف_ئەمریکا_دەبێ_بگەڕێتەوە_بۆ_پابەندیی_تۆکمەواژتەواو_بە_ڕێککەوتنی_بەرجام
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە توییتێردا ئاماژەی کردە وتووێژی ئەم دواییەی لەگەڵ کەناڵی ئەمریکیی «سی ئێن ئێن» و وتی: لەو وتووێژەی دا جەختی لە پێویستیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ پابەند بوونی تۆکمەوتەواو بە ڕێککەوتنی بەرجام کردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2021 07:12 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ پابەندیی تۆکمەواژتەواو بە ڕێککەوتنی بەرجام

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە توییتێردا ئاماژەی کردە وتووێژی ئەم دواییەی لەگەڵ کەناڵی ئەمریکیی «سی ئێن ئێن» و وتی: لەو وتووێژەی دا جەختی لە پێویستیی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ پابەند بوونی تۆکمەوتەواو بە ڕێککەوتنی بەرجام کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «موحەممەد جەواد زەریف»، وەزیری دەرەوەی ئێران لەم پەیامە توییتێرییەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەی پێشێل کردووە، وتیشی: ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ پابەندیی تۆکمەواژتەواو بە ڕێککەوتنی بەرجام.

زەریف وتیشی: ئەگەر بێتوو ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ پابەندیی تۆکمەواژتەواو بە ڕێککەوتنی بەرجام، ئەوسا ئێرانیش دەگەرێتەوە بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی قەرەبوو کەڕانە.

زەریف لە درێژەدا نووسیویەتی: «جۆزیپ بۆرڵ» وەکو ڕێکخەری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دەتوانێ ھەنگاوەکان لە ڕووی ڕاوێژ کردن بە ئێران و ئەمریکا ڕێک بخات.