ڕوونوێنی لە خۆفڕی کەوان 22 لە داھاتوویەکی نزیک دا
شوبات 06, 2021 14:18 Asia/Tehran
فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران گوتی ، تا کۆتایی ئەم مانگە ( رێبەندان ) فڕۆچەی بێفڕۆکەوانی زەبەلاحی کەوان 22 کە توانایی ھەڵگرتنی 300 کیلۆ تەقەمەنی و چەکی ھەیە ، پەردەی لەسەر لائەدرێ .
ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە فەرماندەی هێزی ئەرتەشی ئێران بە ئامادە بوون لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی بە ئاماژە بە دوایین دەستکەوتەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، ڕایگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەرتەش لە کەنداوی فارس بە بۆمبی 500 پۆندی تەیار کراون.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: تا کۆتایی ڕێبەندان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زەبەلاحی کەمان 22 کە توانای گواستنەوەی 300 کیلۆگرامی جیهازاتی جەنگی هەیە، ڕوونوێنی دەکەین.
هەروەها وتیشی: بەرهەمهێنانی بە ھەژماری زۆری فڕۆکەی جەنگیی کەوسەر هەر درێژەی هەیە و ئەرتەش بەردەوام دەبێت لەو ڕەوتە.