شوبات 10, 2021 03:02 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا دەبێ ھەنگاوی یەکەم بۆ گەڕانەوە بەرەو بەرجام ھەڵێنێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کشانەوەی ئەمریکاو ھەڵنەستانی وڵاتانی ئەورووپی بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانی بە ھۆکاری کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئێران لە پابەند بوونی بە ڕێککەوتنی بەرجام زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی پیرۆزبایی باڵوێزانی بیانیی دانیشتووی تاران بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بانگەوازی شۆڕشی ئیسلامی لە ٤٢ ساڵ لەمەبەرەوە ھەتا ئێستا ئاشتی، پاوەجێیی، دانوستان بۆ دەست ڕاگەییشتن بە دۆستایەتی لە گەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر بووە، وتی: ئێران لە دوو شەڕی داسەپاوی عێراق و شەڕی ئابووریی ئەمریکادا سەرکەوت.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە «کۆڤیدی_١٩» تاقیکارییەکی گەورە بوو لە ئاستی جیھاندا لەڕووی مرۆڤایەتی  و ھاریکاری و یارمەتیدانی یەکترەوە، وتیشی: لەم تاقیکارییە گەورەیەدا دەوڵەتی ترەمپ لە بەرامبەر ئێراندا کەوت و دەوڵەتی تازەی ئەمریکاش ھەتا ئەم ساتە ھیچ ھەنگاوێکی گونجاوو ڕێک و پێکی لێ نەبیندراوە.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێ شوێنی ئاشتی و ئاسایشت بێت، وتی: ئێران ھەر کاتێک کە وڵاتێک کەوتە بەر دەست درێژکاریی تیرۆریستان، بە پێی داخوازیی دەوڵەتەکەی یارمەتیی داوەو عێراق و سووریاو ئەفغانستان و لوبنان شایەتی ئەم بابەتەن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا پێی داگرت: گرفتەکانی ناوچەکە دەبێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەشەوە چارەسەر بکرێت.

سەرپەیڤ