تەخت رەوانچی : بێ دڵنیابوون ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393133-تەخت_رەوانچی_بێ_دڵنیابوون_ھەر_واژۆیەک_بۆ_گەڕانەوە_بۆ_رێککەوتنی_ناڤۆکی_بێ_بایەخە
باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی و نەمانی بایکۆتەکان گوتی : بێ دڵنیابوون و تاقیکردنەوە راستیەکان ، ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • تەخت رەوانچی : بێ دڵنیابوون ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە

باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی و نەمانی بایکۆتەکان گوتی : بێ دڵنیابوون و تاقیکردنەوە راستیەکان ، ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە .

مەجید تەخت ڕەوانچی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ماڵپەڕی KHAMENEI.IR گوتیشی ، بنەمای رێککەوتنی ناڤۆکی قەبوڵکردنی کۆمەڵێک بەربەستیی لە لایەن ئێران لە پێوەندی لە گەڵ بابەتی ناڤۆکی لە بەرامبەر ھەڵوەشانی بایکۆتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ، ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکان بوو ، لە راستیدا ئەگەر ئێمە بمانھەوێ بۆ نەھێشتنی بایکۆتەکان ، بە شێوەی بە کەموکوڕیی ھەڵسوکەوت بکەین ، ئەو باڵانسەی کە سەرەتا لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا پێکھاتوو ، تێکدەچوو . ھەر ئەوە روویدا و بە کشانەوەی حکومەتی پێشووی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، ناباڵانسیەکی گەورە بەدیھات . 

تەخت ڕەوانچی جەختی کردەوە ، کاتێ ترامپ لە رێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە ، کۆمەڵێک بایکۆت کە دەبوایە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی دا ھەڵوەشێن ، گەڕانەوە و بایکۆتی دیکەشی ھاتە سەر ، لە راستی دا نەک ھەر لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی بایکۆتەکان ھەڵنەوەشان ، بەڵکوو ناوی ھەمان بایکۆتانەیان گۆڕی و بە ناوی بایکۆتی نوێ ھێنایانە گۆڕ . 

باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی ، بابەتی قەرەبووکردنەوەی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیش یەکێک لە بابەتە زۆر ھەستیارەکان و لە داواکاریەکانی ئێمەیە چونکە لە چەند ساڵی رابردوودا ، زیان و خەسارێکی زۆری گیانی و دارایی بە ھۆی  ئابلۆقەکانەوە بەر ئێمە کەوتووە .