گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393151-گرۆسی_بەڕێوەبەری_گشتیی_ئاژانسی_وزەی_ئەتۆمی_گەیشتە_تاران
رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمشەو گەیشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 19:28 Asia/Tehran
  • گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمشەو گەیشتە تاران .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ناوبراو لە سەرەتای گەیشتنی بە تاران لە لایەن بەھرووز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی و کازم غەریب ئابادی نوێنەری ئێران لە ئاژانس پێشوازیی لێکرا . 

عەلی ئەکبەڕ ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ لە دیمانە لە گەڵ ھەواڵدەریی فارس دا گوتی لە کۆبوونەوەی سبەینێ لە گەڵ رافائێل گرۆسی تێبینیەکانی ئاژانس لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی چاودێریی و ھاریکاریی دوو قۆڵی تاووتوێ دەکات .