زەریف: داکۆکیی ئێران لە گەلی یەمەن لە بنەمای داکۆکی کردن لە چەوساوەکانەوە گیراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393309-زەریف_داکۆکیی_ئێران_لە_گەلی_یەمەن_لە_بنەمای_داکۆکی_کردن_لە_چەوساوەکانەوە_گیراوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: داکۆکیی ئێران لە گەلی یەمەن لە بنەمای داکۆکی کردن لە چەوساوەکانەوە گیراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 01:40 Asia/Tehran
  • زەریف: داکۆکیی ئێران لە گەلی یەمەن لە بنەمای داکۆکی کردن لە چەوساوەکانەوە گیراوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: داکۆکیی ئێران لە گەلی یەمەن لە بنەمای داکۆکی کردن لە چەوساوەکانەوە گیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسیرە، وتی: ھەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن بەردەوامەو تاران لە ھەرچەشنە جم و جوڵێک کە کۆتایی ھاتنی دەست درێژکاریی سەر گەلی یەمەنی لێ بکەوێتەوە، شتگری دەکات.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ڕاگیرانی شەڕو ھەڵگیرانی بایکۆتەکان لە سەر گەلی یەمەن پێشەکییەک دەبێت بۆ چارەسەریی قەیرانی مرۆڤیی ئەم وڵاتە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووەو هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.