پوچەڵکرانەوەی ھەڵمەتێکی تیرۆریستیی لە پیرانشار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393343-پوچەڵکرانەوەی_ھەڵمەتێکی_تیرۆریستیی_لە_پیرانشار
بە ھاریکاریی ھێزە ئاسایشیەکانی ئێران و قەرارگای ھەمزەی سەیدوشوھەدا ، ھەڵمەتێکی تیرۆریستیی لە شاری پیرانشار پوچەڵکرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 17:30 Asia/Tehran
  • پوچەڵکرانەوەی ھەڵمەتێکی تیرۆریستیی لە پیرانشار

بە ھاریکاریی ھێزە ئاسایشیەکانی ئێران و قەرارگای ھەمزەی سەیدوشوھەدا ، ھەڵمەتێکی تیرۆریستیی لە شاری پیرانشار پوچەڵکرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیو تەلەفزیۆنی ئێران ، پێوەندیە گشتەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند : بە ھاریکاری ئێدارەی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژاوا و قەرارگای ھەمزەی سەیدوشوھەدا ھەنگاوی تیرۆریستیی تیمێکی دوو کەسە کە بە دوای تیرۆردابوون ، کەوتەژێر چاوەدێریی و بە دوای ئەوەدا ئەندامانی ئەو تیمە تیرۆریستیە لە تێکھەڵچوونی چەکداری دا کوژران . 

بە پێی ئەم ھەواڵە ، لەم کەسانە کە بە دوای ئەنجامدانی ھەڵمەتی تیرۆریستی لە لە پیرانشارردابوون ، دوو پارچە چەکی کڵاشینکۆف و نارنجۆکی جەنگی و تەقەمەنی وەدەسھاتووە .