حوججەتولئیسلام وەلموسلمین قومی: ھەڵوێستی تەگبیرمەندانەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دیداری لەگەڵ پاپا بوو بە جێگای شانازیی جیھانی ئیسلام
یاریدەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وریایی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانیی لە دیدار لەگەڵ ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بە جێگای ڕێز زانی و ھەڵوێستی تەگبیرمەندانەی ئایەتوڵڵا سیستانیی بە مایەی سەربەرزیی ئیسلام وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین«موحسین قومی» لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە پێداگرییەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی لەو دیدارە مێژووییەدا لە سەر بابەتگەلی گرینگی نێونەتەوەیی لەوانە بەداگیرکراو ناوبردنی قودسی پیرۆز، وتی: ئەو پێداگرییەی ئایەتوڵڵا سیستانی ھێڵێکی بەتاڵ کەرەوەی ھێنا بەسەر پیلانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودس.
یاریدەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ناڕەزامەندی دەربڕینی ئایەتوڵڵا سیستانی لە ڕەوشتی دەستکورتی، بەشخوراوی، ھەڵاواردن و ھەروەھا بایکۆت و پێداگرتنی لە سەر ئەمەی کە ڕابەرانی ئایینی دەبێ ھەستن بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان، بۆی ھەیە ببێتە نمونەی بەرچاوی فێرکاریی قورئانیی «وشەی سەواء» لەنێوان پەیڕەوان و ڕابەرانی ئایینە ئیبراھیمییەکان کە دەبێ چاوەڕوانی دەرەنجامەکەی بین.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین«موحسین قومی» وتیشی: بیرگەی مێژوویی تەشەییوع بە تایبەت حەوزەی مەزنی نەجەف، ڕابەرانی وریاو بەرچاوڕوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوەو دەشیبینێت کە لە بڕگە جۆربەجۆرەکانی مێژوو دا بە باشی درەوشاونەتەوە، وەک چۆن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە فەرموویان کە، ئایەتوڵڵا سیستانی لە نەجەف دا دەدرەوشێنەوە.