ئادار 11, 2021 07:14 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: بڵاو بوونەوەی پوول لە ھەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی بنەماو رێساکانی نێونەتەوەییە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی پوول لە ھەرێمی کوردستان وتی: ئاشکرایە کە ئەوەی وا لە کەشی گشتی دا بڵاو بووەتەوە، بە پێچەوانەی بنەماو رێساکانی نێونەتەوەییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتیشی: ئەوەی وا لە کەشی گشتی دا بڵاو بووەتەوە، بە پێچەوانەی بنەماو رێساکانی نێونەتەوەییە.

خەتیب زادە وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراق لە بارەی ئەم بابەتەوە داوای کۆکرانەوەو ساغ کردنەوەی خێرای ئەم ھەنگاوە نادۆستانەیەی کردووە.

جێگای ئاماژەیە وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی گەشتەکەی «پاپافرانسیس» بۆ پارێزگا باکوورییەکانی ئەم وڵاتە چەند پوولێکی یادمانی لەچاپ داوە کە بێجگە لە بەکار نەھێنانی زمانی عەرەبی وەکو زمانی یەکەم و فەرمیی عێراق لە سەر پوولەکان، خەریتەو نەخشەیەکی ناڕاستیشی پێوە نووساندووە.

بەرەی تورکمانەکانی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی توندی بڵاو بوونەوەی ئەو پوولانەی یادمان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» بۆ ئەم ناوچەیە، داوای لە کاربەدەستانی ھەرێم کرد ئەم ڕەوتەی وا زەبر لە یەکگرتوویی عێراق دەوەشێنێ، وەلا بنێن.

سەرپەیڤ