ڕوحانی : کۆمپانیاکانی بنەما زانست و دەرمانی ، ئێرانیان لە هاوردە بێ نیاز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394018-ڕوحانی_کۆمپانیاکانی_بنەما_زانست_و_دەرمانی_ئێرانیان_لە_هاوردە_بێ_نیاز_کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد کۆمپانیاکانی بنەما زانست و دەرمانی ، ئێرانیان لە هاوردە بێ نیاز کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2021 12:26 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : کۆمپانیاکانی بنەما زانست و دەرمانی ، ئێرانیان لە هاوردە بێ نیاز کرد

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد کۆمپانیاکانی بنەما زانست و دەرمانی ، ئێرانیان لە هاوردە بێ نیاز کرد .

 

حەسەنی ڕوحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران  ئەمڕۆ وتی:  لە دەورانی بەرەنگاربوونەوەی  کۆرۆنا کۆمپانیاکانی بنەما زانست لە پاڵ کومپانیاکانی دەرمانی  ئێران هاتنە ناو گۆڕپانەوە و وڵاتیان بێ نیاز کرد لە کەرەستەی  پزیشکی و دەرمانی .

ڕوحانی  لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی  کۆرۆنا  بە ڕێز گرتن لە کۆمپانیاکانی بنەما زانست بە تایبەت لە بواری بەرهەمهێنانی  دەمامک ، ڤێنتیلاتۆر ؛  دەواو دەرمان و کەلوپەلی دیکەی پزیشکی وتیشی : ئەگەر بڕیار بوایە  ئەو کەلو پەلانە بە تایبەت لە دەورانی بایکۆت دا لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەمان  کردبایە ڕووبەڕووی  کێشەی زۆردەبووینەوە .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  وێڕای ئاماژە بە لێهاتوویی بەشی تەندروستی بە تایبەت لە شێوازی  پاراستنی نەخۆشان وتیشی:  کەرتی تەندروستیی ئێران بە لێکدانەوەی بەردەوام ، خەڵک ئاگادار دەکەنەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا و زۆرێک  لە دەرمانەکانیش لە ناوخۆدا ساز کراوە .