پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئیمامی حسەین(ع) و ڕۆژی پاسدار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394224-پیرۆزبایی_بە_بۆنەی_ساڵگەڕی_لەدایک_بوونی_ئیمامی_حسەین(ع)_و_ڕۆژی_پاسدار
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی مارس ڕێککەوت لەگەڵ سێھەمی شەعبانی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی، ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی حسەین(ع) ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان و ڕۆژی پاسدارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2021 04:14 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئیمامی حسەین(ع) و ڕۆژی پاسدار

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی مارس ڕێککەوت لەگەڵ سێھەمی شەعبانی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی، ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی حسەین(ع) ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان و ڕۆژی پاسدارە.

سێھەمی شەعبان ساڵگەڕی سەرانسەر متفەڕکیی گەورە پاسدارو پارێزەری ئیسلام و شەریغەتی موحەممەدی(ص)ـە کە بە خۆبەختکارییە ناوازەو دەگمەنەکەی لە گۆڕەپانی کەربەلادا، وانەی ئازایەتی و سەربەرزیی بە ھەموو خەڵکانی جیھان فێر کرد، کەسایەتییەکی مەزن کە بوو بە نمونەی بەرەڤانی و پاسەوانی کردن لە قورئانی کەریم و ئیسلام.

حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)ی وەک ڕۆژی پاسدار ناودێری کرد ھەتا سەربەرزی، ئازایەتی و بەسیرەت و بەرچاوڕوونیی ئیمامی سێھەمی موسڵمانانی جیھان بۆ ھەتاھەتایە ببێتە نمونەو سەرمەشقی ژیان و ڕێبازی بڕواداران بە تایبەت پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەکو ھێزێکی سەربازیی کاریگەر لە پاراستن و سەروەریی شۆڕشی ئیسلامی و حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەو شانازییە گەورانەیە کە بەردەوام بە ترۆپکەی مێژووی ئێرانەوە دەدرەوشێتەوە.

ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی شاڵگەڕی لە دایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ھەموو موسڵمانان و بیرئازادانی دیکەی جیھان پیرۆز دەکات.