رەتکرانەوەی ھەواڵی رفێنرانی گەمیی عێراقی لە ئاوە سەرزەویەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394417-رەتکرانەوەی_ھەواڵی_رفێنرانی_گەمیی_عێراقی_لە_ئاوە_سەرزەویەکانی_ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەریایی رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران ، ھەواڵی رفێنرانی گەمیی عێراقیی لە ئاوە سەرزەویەکانی ئێرانی کە لە ھەندێ کەناڵی عەرەبی دا بڵاوبوەتەوە، رەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2021 18:16 Asia/Tehran
  • رەتکرانەوەی ھەواڵی رفێنرانی گەمیی عێراقی لە ئاوە سەرزەویەکانی ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەریایی رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران ، ھەواڵی رفێنرانی گەمیی عێراقیی لە ئاوە سەرزەویەکانی ئێرانی کە لە ھەندێ کەناڵی عەرەبی دا بڵاوبوەتەوە، رەتکردەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حسێن عەباس نژاد بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەریایی رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران ، ھەواڵی رفێنرانی گەمیی عێراقیی لە ئاوە سەرزەویەکانی ئێرانی کە لە ھەندێ کەناڵی عەرەبی دا بڵاوبوەتەوە بە نادروست زانی و گوتی : دوای وەرگرتنی پەیامی فریاگوزاریی گەمیەکی نەناسراو لە سنووری ئاویی عەرەبستان ، گەمیی ناجی8 لە بەندرەی دەیری بووشێھرەوە بەرەو شوێنەکە کەوتەڕێ. 

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دەریایی رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران  گوتیشی : بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان و ئەرکی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی جیھانیی دەریاوانیی ، (IMO)   ئەم رووداوە بەڕێوەبەرایەتی کرا . 

عەباس نژاد بە ئاماژە بەوەی کە دوای چەند ھەڵمەتی ئاسمانیی ، دەریایی و بە ھاوبەشی چوار وڵاتی ئێران ، عەرەبستان ، بەحرێن و قەتەر ، سەرەنجام گەمیە ھەڵوەداکە لە قەتەر دۆزرایەوە و گوێزرایەوە بۆ بەندەری ئەلرەویس ، گوتی : لەم ھەڵمەتەدا دوو گەمی ئێرانی ئامادەبوون و توانایی گەڕانی ئاسمانیی ئێرانیش دەکار ھات .