ئادار 25, 2021 12:57 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: بایکۆتەکان ھیچ دەستکەوتێکیان بۆ ئەمریکا نابێت

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی پێنج شەممە لە وەڵامی بانگەشەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی بەرجامەوە وتی: بایکۆتەکاانی ستەمکارانەی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێران ھیچ دەستکەوتێکیان بۆ ئەمریکا نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە ئێستا بڕیار بە دەستی ئێرانەوەیە، بەڵام دوو مانگ دوای پێکھاتنی دەوڵەتی تازە، ئەمریکا ھێشتاش ھەر وەکو  پێشێلکەری بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت ماوەتەوە.

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: دەوڵەتی بایدێن دانی بەوەدا نا کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ شکستی ھێناوەو کەچی لەگەڵ ئەمەش دا ئەم سیاسەتە ھێشتاش خەریکە جێبەجێ دەکرێت.

«ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرڕەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» لە یرۆکسێڵ بە بێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ، ھەوڵی دا بەرپرسایەتیی پابەند بوون بەم ڕێککەوتنە ئۆباڵی گەردنی ئێران بکات.

سەرپەیڤ