ئادار 25, 2021 21:18 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ستراتژیی ھێندێک لە وڵاتان بەکارھێنانی تیرۆریزم بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەییە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، تیرۆریزم و توندئاژۆیی بە ھەڕەشەیەکی ماڵوێرانکەر بۆ جیھان زانی و پێی داگرت: ستراتژیی ھێندێک لە وڵاتان بەکارھێنانی تیرۆریزم وەکوو گۆپاڵێک بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەییانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە چوارەمین کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی دراوسێ ئەفغانستان کە بە بەشداریی تورکیا، چین، ڕووسیا، ئەفغانستان، پاکستان و ئێران بەرپا کرا، وتیشی: تیرۆریزمیش وەکو نەخۆشیی «کۆڤیدی_١٩» بۆ سەندنی گیانی مرۆڤە بێ دەرەتانەکان ھیچ سنوورێک ناناسێت.

قاڵیباف وتیشی: تەشەنای ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» وەکو گرفتێکی تازە سەرھەڵداو، زیاتر لە جاران بەستێنی بۆ پەرە سەندنی تیرۆریزم و توندئاژۆیی خۆش کردووە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئەفغانستانیشەوە وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە ناوچەکە، وتیشی: سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە دەوڵەتێکی پشتبەستوو بە یاسای بنەڕەتی و داڕشتی جەماوەرسالارانە لە ئەفغانستاندایە.

سەرپەیڤ