وتووێژی مافەوانی ، تەوەری دانوستانی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394939-وتووێژی_مافەوانی_تەوەری_دانوستانی_لیژنەی_ھاوبەشی_رێککەوتنی_ناڤۆکی_لە_ڤیەنا
کاربەدەستێکی ئاگاداری نزیک لە شاندی ئێرانی بەشدار لە لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : بەرنامەی کاری دانوستانی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا وتووێژی مافەوانی بۆ شێوازی جێبەجێ کردنی بەڵێنی لایەنەکان و تاقیکردنەوەی راستیەکانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2021 10:27 Asia/Tehran
  • وتووێژی مافەوانی ، تەوەری دانوستانی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا

کاربەدەستێکی ئاگاداری نزیک لە شاندی ئێرانی بەشدار لە لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : بەرنامەی کاری دانوستانی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا وتووێژی مافەوانی بۆ شێوازی جێبەجێ کردنی بەڵێنی لایەنەکان و تاقیکردنەوەی راستیەکانە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ھەواڵدەریی سەدا و سیما ، بەلەبەرچاوگرتنی لێدوانی جیاجیای رۆژاواییەکان لە بارەی گشتاندنی دانوستانەکان بۆ بەرنامەکانی موشەکی و ناوچەیی ئێران ، شەرتی ئێران بۆ گەڕانەوە بە بەڵێنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی نەھێشتنی بەتەواوتی و یەک قۆناغیی بایکۆتەکانی ئەمریکا و لە پاشان دڵنیابوونە نەک ئاڕاستەی ھەنگاو بە ھەنگاو . 

لەم بارودۆخەدا ئەگەر 1+4 ئەمریکا بۆ ئەم چوارچێوە رازی بکات ، ئێران دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی ئەگینا تاران ھیچ پەلەیەکی نیە و درێژە بە رێگای ئێستا ئەدات . 

سەید عەباسی عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم بارەوە گوتی : لە بارەی گەڕانەوەی ھەموو لایەنەکان بۆ بەڵێنەکان تەنیا لە گەڵ 1+4 وتووێژ دەکەین و ھیچ دانوستانێکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆمان لە گەڵ ئەمریکادا نابێت و لەم دانیشتنەدا چوارچێوەکان بە پێی سیاسەتەکانی راگێندراوی رێبەری باڵا رادەگەیەنین . 

دانیشتنی وەرزیانەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی سبەی سێشەممە  بە ئامادەبوونی ئێران و 1+4 لە ڤیەنا بەڕێوەدەچێت .