پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لە مەڕ چێکردنی پێکوتەی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394996-پێشکەوتنی_بەرچاوی_ئێران_لە_مەڕ_چێکردنی_پێکوتەی_کۆرۆنا
یاریدەری گشتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران، پێی داگرت: پێشکەوتنی ئێران لە بواری چێکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بەرچاوو جێگای سەرنج بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 17:01 Asia/Tehran
  • پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لە مەڕ چێکردنی پێکوتەی کۆرۆنا

یاریدەری گشتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران، پێی داگرت: پێشکەوتنی ئێران لە بواری چێکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بەرچاوو جێگای سەرنج بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «ئیرەج حەریرچی» یاریدەری گشتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری لەگەڵ«داتو قەمەرەددین جەعفەر» جێگری وەزیری دەرەوەی مالێزی وتی: لە چێکردنی٩پێکوتەدا پێشکەوتنی ھەرەباشمان ھەبووە کەچواریان لە چەند مانگی داھاتوو دەگاتە قۆناغی بەھرەوەرگرتن و بەکارھێنرانی خێرا لە وڵات دا.

«حەریرچی» وتیشی: پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا لە چل ڕۆژی ترەوە دەخرێتە بەردەستی خەڵک.

 یاریدەری گشتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی ئێران لە سەر خۆسازدان بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ مالێزی لە بواری تەندروستی و ساخڵەمی و ئامادە بوون بۆ ھاوکاری لە بواری بەرھەمھێنانی پێکوتەو ھەناردەی دەرمان و ھەروەھا یارمەتی دانی «ستارت ئاپ»ەکانی دوو وڵات لە بواری پزیشکی پێی داگرت.