یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران : لێکگەیشتنێکی نوێ خەریکە سەردەگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395424-یاریدەری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لێکگەیشتنێکی_نوێ_خەریکە_سەردەگرێ
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە پێدەچێ لێکتێگەیشتنێکی نوێ خەریکە پێکدێ ، گوتی :دانوستانی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی گەیشتووە بە قۆناغێک کە لایەنەکان دەتوانن لەسەر دەقێکی هاوبەش دەست بە کار بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2021 17:19 Asia/Tehran
  • یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران  : لێکگەیشتنێکی نوێ خەریکە سەردەگرێ

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە پێدەچێ لێکتێگەیشتنێکی نوێ خەریکە پێکدێ ، گوتی :دانوستانی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی گەیشتووە بە قۆناغێک کە لایەنەکان دەتوانن لەسەر دەقێکی هاوبەش دەست بە کار بکەن .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەید عەباس عەراقچی یاریدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دانیشتنی رۆژی شەممەی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی( بەرجام) لە ڤیەنا گوتی :پێدەچێ لێکگەیشتنێکی نوێ خەریکە پێکدێت و هاوبەشیی لە ئامانجی دواجار ئێستا لە نێو ئەوان دا هەیە و رێبازێک کە دەبێ تەی بکرێت ، ئێستا هەندێ ناسراوە .

 عەاقچی گوتیشی  : لە چوارچێوەی دەقی هاوبەش دا گەیشتن بە رێککەوتنێک کە داواکاریەکانی ئێران و داواکاریی لایەنی بەرامبەر بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا دابین بکات ، ڕوون و دیارە .

 دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی 1+4 لە ڤیەنا بەڕێوەچوو .