وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەنیازی بایکۆتکردنی کاربەدەستانی یەکیەتی ئەوروپاین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395770-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_بەنیازی_بایکۆتکردنی_کاربەدەستانی_یەکیەتی_ئەوروپاین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : لیستێکی بایکوتکردنی کاربەدەستانی یەکیەتی ئەوروپامان ئامادە کردووە ، بەڵام ھێشتا ئەم کارە یەکجارەکی نەکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەنیازی بایکۆتکردنی کاربەدەستانی یەکیەتی ئەوروپاین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : لیستێکی بایکوتکردنی کاربەدەستانی یەکیەتی ئەوروپامان ئامادە کردووە ، بەڵام ھێشتا ئەم کارە یەکجارەکی نەکراوە .

سەعید خەتیبزادە لە پرێیس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە بەرەی ئەوەی کە دەگووترێ حکومەتی بایدن بایکۆتەکان ھەڵناگرێ و چ دەستەبەرێک بۆ ھەڵوەشانی ھەمو بایکۆتەکان ھەیە گوتی : جیاوازیەک لە نێوان بایکۆتەکان دانانێین و لە روانگەی ئێمەوە ھەموویان بەرجامین( تایبەتی رێککەوتنی ناڤۆکین) و حکومەتی ئەمریکا دەبێ ھەڵیانگرێ . 

ناوبراو لە بارەی پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا و ئاسۆی وتووێژەکان گوتی ئێمە ھیچ ھۆگریەکمان بۆ وتووێژی درێژخایەن نیە پەلەشمان نیە . ھەڵبەت ئەگەر بزانین ئیرادەی سیاسیی نیە بێگومان وتووێژەکان درێژە نادەین ئەوە زۆر گرنگە . 

خەتیبزادە گوتیشی : ئێران  دوای ھەنگاوی یەکیەتی ئەوروپا بۆ بایکۆتکردنی کاربەدەستانی ئێران ھەموو دانوستانەکانی لە گەڵ یەکیەتی ئەوروپا ھەڵەسارد و لیستێکی کاربەدەستانی یەکیەتی ئەوروپای ئامادە کردووە ، بەڵام ھێشتا یەکجارەی نەکراوە .