بەیاننامەی رێکخراوی ھەواڵگریی سپای پاسداران لە بارەی تێکشکاندنی گروپی دژبەری ھەبووتی ئێران
May 01, 2021 15:47 Asia/Tehran
رێکخراوی ھەواڵگریی سپای عاشورای پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران ، ھەواڵی تێکشکاندنی گروپی دژبەری ھەبوووتی ئێرانی راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، رێکخراوی ھەواڵگریی سپای عاشورای پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران لە ئاگادارایەک دا باسی ناسین و تێکشکاندنی تاقمی دژبەری ھەبووتی ئێرانی کرد لەم پارێزگەیە .
پاشایەتی خوازان ، سەرەکی ترین لاگرانی ئەم گروپە بوون کە بە پشتبەستن بە حکومەتە رۆژاواییەکان و عەرەبستان پلانەکانی خۆیان لە ئێران دا جێبەجێ دەکرد .
لەم ئاگاداریەدا ھاتووە ، یەکێک لە فێڵە میدیاییەکانی ئەم جەریانە، سودوەرگرتن لە ھەڵخەڵەتاوان بۆ چالاکیی لە نێو تۆڕە کۆمەڵاتیەکاندابوو .
ھەروەھا یەکێک لە کارەکانی ئەم گروپە دژبەرە ، بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ساختە و ھاندانی خەڵک بۆ سەرھەڵدانی سەر شەقام بووە .