ناردەی بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395976-ناردەی_بەرھەمی_نانۆی_ئێرانی_بۆ_٤٥_وڵاتی_دنیا
سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆ باسی ناردەی بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیای کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2021 05:47 Asia/Tehran
  • ناردەی بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیا

سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆ باسی ناردەی بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیای کردووە.

«سەعید سەرکار» سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆ وتی: ئەمڕۆ  بەرھەمی «نانۆی ئێرانی» بۆ ٤٥ وڵاتی دنیا لەوانە کۆریای باشووری، ئۆسترالیا، چین، ئەوروپا و ناوچەی ئەمریکای لاتین ڕەوانە دەکرێت.

سکرتێری بنکەی تایبەتیی گەشە پێدانی نانۆی ئێران وتیشی: تەکنۆلۆژیا تازەکان لەوانە تەکنۆلۆژیای نانۆ لەو نمونە ھەرە گرینگانەن کە بە خەریک بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری زانستی نانۆ جێ و شوێنێکی ھەرە باشمان پەیدا کردووە.

«سەعید سەرکار» ھەروەھا وتیشی: گەرچی ئەمڕۆ لە ١٨ بواری پیشەسازی بەھرە لەم تەکنۆلۆژیایە دەبەین، بەڵام دەبێ بەرھەمی تازەش بنێرینە بازاڕەوە ھەتا بازی بەرھەمھێنان مسۆگەر ببێت.