May 04, 2021 03:10 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێکھێنانی ڕەوتێکی سیاسی_ئاسایشتیی تازە لە ناوچەکەدا

ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، سەرکەوتوو بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە پێکھێنانی ڕەوتێکی سیاسی_ئ اسایشتیی تازە لە ناوچەکەدا بینییەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی میھر وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سای تەگبیرمەندی و وریایی و تەفەڕنجی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بوێرییەکانی سەردار «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی توانی پێکھاتەیەکی تازە لە ناوچەکەدا بەدی بێنێ.

بە وتەی ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەرچی زیاتر بەرەو گەشەی ناوچەکەو سەرمایەنانەوە لە بواری خۆڕاگریش دا جوڵابێتەوە ھەر لە ئاراستەی ئەم پێکھاتە تازە سیاسی و ئاسایشتییە لە ناوچەکەدا بووە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھەروەھا وتی: ھەنگاوی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایونی لەمەڕ تیرۆری پسپۆڕانی ناڤۆکیی ئێران بە ھۆی دەست و پێوەندکانی ڕێکخراوەی سیخوڕیی موساد بە ھاریکاریی ھێندێک لە بەکرێگیراوانی دام و دەزگا بیانییەکان ئەنجام دەگرێت کە بە دڵنیاییەوە بەوپەڕی ھێزەوە وەڵامی دەدرێتەوە.

ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: کاتێک کە باسی مەیدان و گۆڕەپان دەکەین، سەرکردایەتییەکی بۆ زیاتر لە دوو دەیە لە دەستی سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» و دەستەیەک لە ھاوسەنگەرە ھێژاکانی بووە.

ئەمیرعەبدوڵڵاھییان جەختی لەوەش کردەوە کە، لەو تایبەتمەندییە ناوازانەی سەردار «سولەیمانی» ئەمە بوو کە بەردەوام ھەنگاوی مەیدانی و گۆڕەپان، بارستایی دیپلۆماسی و ھەروەھا بارستایی میدیایی پە ھاوتەریب دەزانی و واوەتر لەمەش لە ئەرکەکانی دا سەرنجێکی زۆر تایبەتیی دەدایە بارستایی کلتووریی ئێستای وڵاتان و ناوچەکە.

ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: ئەگەر ئەمریکییەکان لە قۆناغی  جۆربەجۆرداو لە پرسی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دانوستانیان کردووە لە بەر توانایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەیدان و گۆڕەپاندا بووە.

سەرپەیڤ