May 04, 2021 07:38 Asia/Tehran
  • لێدوانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆزی جیھانیی قودس دا

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی، باسی لێداوانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کردووە لە ڕۆزی جیھانیی قودس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نوسرەتوڵڵا لوتفی» جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە اە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە ڕۆژی جیھانیی قودس ڕایگەیاند:ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی کاتژمێر ١١ی ڕۆژی ھەینیی «١٧ی بانەمەڕ» ڕوو لە جەماوەری ئێران و جیھانی ئیسلام وتارێک ئاراستە دەکەن.

لوتفی وتیشی: لێداونەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کەماڵە نێوخۆیی و دەرەوەی سنوورەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی«رە» دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

ڕۆژی ھەینیی ٧ی مای ٢٠٢١ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی ڕەمەزانی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.

سەرپەیڤ