May 06, 2021 13:10 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژی جیھانیی قودس دا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە بۆ ئوممەتی ئیسلامی قسە دەکات.

ڕۆژی ھەینی حەوتەمی مای ٢٠٢١ی زایینی، ١٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ بیست و چوارەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی ھەتاوی ڕۆژی جیھانیی قودسە. بەم بۆنەیەوە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی کاتژمێر دوو و نیو بە کاتی تاران بۆ ئوممەتی ئیسلامی قسە دەکات.

وتاردانەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەواوی کەناڵە نێوخۆیی و دەرەوەییەکانی ئێران و ھەروەھا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت ماڵپەڕ و ھەژماری «KHAMENEI.IR» بڵاو دەبێتەوە.

جێگای ئاماژەیە وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە ھاوکات لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردیشەوە  دەکرێ بە کوردی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی«رە» دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ