ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396199-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ڕژێمی_زایونی_لەگەڵ_چەقبەستوویی_سیاسی_دا_بەرەوڕوو_بووەتەوە
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2021 07:58 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی: زایونییەکان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە سەرنجدانی قەیرانە چەند ڕەھەندییەکانی خۆیان ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەیینیان گەلێک گەورە کردەوە.

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی  وتیشی: ناتانیاھۆ ھەوڵی دا بە گەورەکردنەوەی باسی ناڤۆکیی ئێران و ئەمەش کە ئێران بە نیازی چێکردنی بۆمبای ناڤۆکییە، کەم و کوڕییەکانی خۆی بشارێتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: ئێران خۆڕاگری و ڕاوەستان لە بەرامبەر زێدەخوازی و دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی یبە بنەما دەزانێت.