وتاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕۆژی قودسەوە
ئەمڕۆ ئیتر ڕەوشتی دنیا وەک ئەو سەردەمە نیە و دەبێ ئەو ڕاستیەمان هەمیشە لەبەرچاو بێ کە هاوسەنگیی هێز بە قازانجی دنیای ئیسلام گۆڕاوە .
بسماللّهالرّحمنالرّحیم
الحمد للّه ربّالعالمین و الصّلاةو السّلام علی سیّدنا محمّد خاتم النّبیّین و اشرف الخلق اجمعین و علی آله الطّیّبین الطّاهرین و صحبه المنتجبین و من تبعهم باحسان الی یوم الدّین.
فەلەستین :گرینگترین و زیندووترین پرسی نەتەوەی ئیسلامی
ڕووداوی فەلەستین هەروا گرینگترین و زیندووترین پرسی هاوبەشی ئومەتی ئیسلامیە . سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری زاڵم و جەنایەتکار ، دەستی نەتەوەیەکی لە زێد و نیشتمان و خاکی باو باپیرانی خۆی کورت کردووەتەوە و لەوێدا ڕژیمی تیڕوڕیست و خەڵکی بێگانەی داناوە
=لۆژیکی دامەزراندنی ڕژیمی زایونی :
لەرزۆکتر و بێ بنەماتر لە لۆژیکی پوچەڵی ڕژیمی زایونی چیە ؟ ئەورووپییەکان بە پێی بانگەشەی خۆیان زوڵمیان لە جووەکان کرد لە ساڵانی شەڕی جیهانی دووهەمدا . کەوایە دەبێ بە ئاوارە کردنی نەتەوەیەک لە ڕۆژئاوای ئاسیا و قەلاچۆی دڵتەزێن لەو وڵاتە تۆڵەی جووەکان بکەنەوە . ئەوە لۆژیکێکە کە دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان بە لاگریی بێ درێغ و شێتانەی خۆیان لە ڕژیمی زایونی پشتیان پێی بەستووە و بەم جۆرە بە پێچەوانەی هەموو بانگەشەی درۆیینی خۆیان لە حاند مافی مڕۆڤ و دیموکراسی جووڵانەوە و ئەو ڕووداوە سەیر و دڵتەزێنە زیاتر لە حەفتا ساڵە کە درێژەی هەیە و هەر جارەو لاپەرەیەکی دیکەی پێ زیاد دەکرێت .
=خەبات بە دژی ڕژیمی زایونی ئەرکی هەمووانە :
زایونیەکان فەلەستینی داگیرکراویان لە ڕۆژی یەکەمەوە کردە بنکەیەکی تیڕۆڕیستی دژی نەتەوەی فەلەستین و نەتەوە موسوڵمانەکانی دیکە و بەم پێیە خەبات بە دژی ئەو ڕژیمە دڕندە خەبات بە دژی تڕۆڕیزمە و ئەوەش ئەرکی هەمووانە .
=لاوازی و ناکوکی لە ئومەتی ئیسلامی بوارسازکەری داگیرکردنی فەلەستین
خاڵێکی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەگەرچی دەوڵەتی داگیرکەر لە ساڵی 1948 دامەزرا بەڵام بەستێنی ئەو خاڵە هەستیارەلە ناوچەی ئیسلامی ساڵانێکی زۆر بەرلەوە خۆش کرا بوو . ئەو ساڵانە ڕێکەوتە لە گەڵ دەسوەردانی ڕۆژئاوا لە وڵاتانی ئیسلامی بۆ زاڵ کردنی سیکولاریسم و ناسیونالیزمی توندڕۆ و کوێرانەو بەدەسەڵات گەیاندنی حکوومەتی مڵهۆڕ و شەیدا یان دەسنیای ڕۆژئاوا، خوێندنەوەی ڕووداوەکانی ئەو ساڵانە لە ئێران و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا تا باکووری ئەفریقا ئەم ڕاستیە تاڵە ئاشکرا دەکات کە لاوازی و دووبەرەکی لە ئومەتی ئیسلامی بوار خوشکەری کارەساتی داگیرکرانی فەلەستین بووەو ئەمەش زەبرێک بوو کە لە لایەن ئیستکبارەوە لە ئومەتی ئیسلامی کەوت .
=هاوتەریبیی ئوردوگای ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات لە گەڵ سەرمایەدانانی زایونی لە پرسی داگیر کردنی فەلەستین دا
ئەمە جێی وانە وەرگرتنە کە لەو بڕگەیەدا هەر دوو ئوردوگای سەرمایەداری و کۆمۆنیزم لە گەڵ قاروونە زایونیەکان یەکیان گرت . ئینگلیز خودی پیلانەکەی داڕشت و بەدوادا چوونی بۆ کرد. سەرمایەدارانی زایونی جێ بەجێ کردنەکەیان بە پارە و چەک گرتە ئەستۆ و یەکێتیی سوڤیەت یەکەم حکوومەتێک بوو کە دامەزرانی دەوڵەتی ناڕەوای بەفەرمی ناسی و جوولەکەکانی بە لێشاو بەرەو ئەوێ نارد . ڕژیمی داگیرکەر ئەنجامی ئەو ڕەوشە لە جیهانی ئیسلام لە لایەک و ئەو پیلان و هێرش و دەسدرێژیە ئەوروپیە لە لایەکی ترەوە بوو.
=گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە دنیای ئێستادا بە قازانجی دنیای ئیسلام
ئەمڕۆ ئیتر ڕەوشتی دنیا وەک ئەو سەردەمە نیە . ئەو ڕاستیەمان دەبێ هەمیشە لەبەرچاو بێ ئەمڕۆ هاوسەنگیی هێز بە قازانجی دنیای ئیسلام گۆڕاوە . ڕووداوی جۆربەجۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا و ئەمریکا، لاوازی و بۆشایی قوڵی داڕشتی و بەڕێوەبەرایەتی و ئیخلاقیی ڕۆژئاواییەکانی بۆ دنیا ئاشکرا کرد . ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بە هەڵبژاردن لە ئەمریکا و تاقیکاریی یەکجار پڕلە ڕیسوایی بەڕێوەبەرانی خۆ بە زل زانی ئەوان و بەڕەورووبوونەوەی یەک ساڵەی ناسەرکەوتووانە ی کۆرۆنای گشتداگر لە ئەمریکا و ئەوروپا و پەراوێزی پڕ لە شەرم و شوورەیی و ئاڵۆزیی سیاسی و کومەڵایەتی ئەم دواییە لە گرینگترین وڵاتانی ئەوروپایی...ھەر هەموویان نیشانەی بەرەو هەڵدێر چوون و ئاوا بوونی ئوردوگای ڕۆژئاوان . لە لایەکی ترەوە گەشەی هێزی خۆڕاگری لە هەستیارترین ناوچە ئیسلامیەکان گەشەی توانایی و بەرگری و هێرشکارانەی ئەوان، گەشەی وریا بوونەوە و خولیا و هیوا لە نێو نەتەوە موسوڵمانەکان، گەشەی هۆگری بە دروشمی ئیسلامی و قورئانی، گەشەی زانستی، گەشەی سەربەخۆیی خوازی و پشت بە خو بەستن لە نەتەوەکان نیشانەیەکی پیرۆزە کە مزگێنیی داهاتوویەکی باشتر دەدات .
=پێویستیی هاوبیروڕایی و ھاوتەریبیی وڵاتانی موسوڵمان لەسەر تەوەرەی فەلەستین و قودس
لەم داهاتووە پیرۆزەدا دەبێ هاوپشتی و هاوتەریبیی وڵاتانی موسوڵمان مەبەستی سەرەکی و بنەڕەتی بێت کە ئیارە ئەمەش مسۆگەر دەست .
تەوەرەی ئەم هاوتەریبیە پرسی فەلەستین بە مانای هەموو وڵات و چارە نووسی قودسی پیرۆزە . ئەوەش هەمان ڕاستیە کە دڵی نورانیی ئیمام خومەینیی مەزن (ڕە)ی بۆڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانی قودس لە دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزاندا هیدایەت کرد . هاوتەریبی و هاوپشتیی موسوڵمانان لە سەر تەوەرەی قودسی شەریف مۆتەکەی دوژمنی زایونیست و پشتیوانانی ئەمریکایی و ئەوروپیەتی . پلانی هەرەس هێناوی «سەودای سەدە» و هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی چەن حکوومەتێکی لاوازی عەرەبی لە گەڵ ڕژیمی داگیرکەر پەلەقاژەیەکە بۆ هەڵاتن لەو مۆتەکەیە . من بە بڕشتانە دەڵێم ئەم هەوڵانە ناگەنە ئەنجام . ڕژیمی دوژمنی زایونی بەەرو هەڵدێر و لەناو چوون دەڕوات و نسکۆی تێ ناکەوێ .
=هۆکارانی چارەنووس سازی داهاتوو بەردەوامبوونی خۆڕاگری لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان و داکۆکیی موسوڵمانان لە خەباتکارانی فەلەستینی :
دوو هۆکاری گرینگ کە بۆ داهاتوو چارەنووس سازن یەکەمیان بەردەوام بوونی خۆڕاگری لە ناوخوی فەلەستین و بەهێز کردنی ڕێبازی خەبات و شەهادەت و دووهەم داکۆکی جیهانیی حکومەت و نەتەوە موسوڵمانەکان لە خەباتکارانی فەلەستینیە. هەموو بەرپرسان، ڕووناکبیران، زانایانی دینی، حیزبەکان و گەنجانی ئازاو باقیی توێژەکان دەبێ جێ و شوێنی خۆیان لەو بزافە سەرتاسەریەدا بدۆزنەوە و هەمووان دەبێ ڕۆڵ ببینین . ئەوەیە ئەو شتە کە کەید و فێڵ و دهۆی دوژمن بەتاڵ دەکاتەوە .
اَم یُریدونَ کَیدًا فَالَّذینَ کَـفَروا هُمُ ال مَکیدون، وَ اللهُ غالِب عَلیًّ اَمرِه؛ وَلـّْکِنَّ اَکـثَرَ النّاسِ لا یَعـلَمونَ.
والسلام علیکم و رحمه الله برکاته
بەشی عەرەبی
حەز دەکەم بڕێک لە گەڵ گەنجانی عەرەب بەزمانی خۆیان بدوێم .
بسم اڵڵە الڕحمن الڕحیم
سڵاو لە هەموو کەسانی سەربەست و بیرئازادی عەرەب بەتایبەت گەنجان و سڵاو لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین و قودس و موڕابتوون لە مزگەوتی ئەقسا، سڵاو لە شەهیدانی خۆڕاگری و کاروانی مەزنی خەباتکارانێک کە گیانی خویان لەو ڕێگایەدا بەخت کرد بەتایبەت شەهید «شێخ ئەحمەد یاسین» شەهید «سەید عەباس مووسەوی»، شەهید «فەتحی شەقاقی»، شەهید «عیماد موغنیە» و شەهید «عەبدولعەزیز ڕنتیسی»، شەهید «ئەبوومەهدی ئەلموهەندس» و سەرئەنجام سیمای بەرچاوی شەهیدانی خۆڕاگری شەهید «قاسم سولەیمانی» کە هەرکامەیان دوای ژیانێکی پڕ خێر و بێر بە شەهید بوونیش کاریگەریەکی گەورەیان لەسەر خۆڕاگری دانا . خەباتی فەلەستینیەکان و خوێنی پاکی شەهیدانی خۆڕاگری توانیویەتی ئەم ئاڵا پیڕۆزە بە شەکاوەیی بێڵێتەوە و هێزی ناوخۆی جیهادی فەلەستینی سەد ئەوەندە بکات . گەنجی فەلەستینی سەردەمێک بە هاویشتنی بەرد بەرگریی لە خۆی دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ بە مووشەکی خاڵ پێک وڵامی دوژمن دەداتەوە . فەلەستین و قودس لە قورئانی کەریم دا بە سەرزەمینی پیرۆز ناودێر کراون . دەیان ساڵە کە ئەو سەرزەوییە پاکە لە لایەن چەپەڵترین تاکەکانی مڕۆڤایەتیەوە داگیر کراوە . ئەهریمەنانێک کە مڕۆڤە شەریفەکان لە خاک و خۆێندا دەگەوزێنن و دواتر بە پڕکێشیەوە دان بەو جەنایەتەیان دا دەنێن . ڕەگەز پەرەستانێک کە زیاتر لە حەفتا ساڵە خاوەنانی فەلەستین دەکوژن و تاڵانیان دەکەن و دەیانگرن و ئەشکەنجەیان دەکەن. بەڵام شوکر بۆ خودا نەیانتوانیوە ورەیان دابەزێنن . فەلەستین زیندووە و بەردەوامە لە سەر جیهاد و ،بە پشتیوانیی خودا بە سەر دوژمنی چەپەڵدا سەردەکەوێ . قودسی شەریف و هەموو فەلەستین هی خەڵکەکەیەتی و دەدرێتەوە بەوان ئیشاڵڵا ئەو کارەش بۆ خودا دژوار نیە . لە پرسی فەلەستین دا هەموو دەوڵەت و نەتەوە موسوڵمانەکان خاوەنی ئەرک و بەرپرسایەتین بەڵام تەوەری خەبات خودی فەلەستینیەکانن کە ئەمڕۆ لە نێو ئەو سەرزەوییە و دەرەویدا نزیکەی چواردە ملوێن کەسن . یەکڕیزیی ئەو حەشیمەتە دەتوانێ کارێکی مەزن بکات، ئەمڕۆ یەکبوون گەورەترین چەکی فەلەستینیەکانە . دوژمنانی ئەو یەکبوونەش ڕژیمی زایونی و ئەمریکا و هەندێ هێزی سیاسی ترن. بەڵام ئەگەر خودی فەلەستینیەکان یەکڕیزییان تێک نەدەن دوژمنانی دەرەوە ناتوانن هیچ بکەن تەوەرەی ئەو یەکبوونە دەبێ خەباتی نێو خۆو متمانە نەکردن بە دوژمنان بێت . دوژمنی سەرەکیی فەلەستینیەکان واتە ئەمریکا و ئینگلیز و زایونیستە چەپەڵەکان نابێ بکرێنە داڵدەی سیاسەتی فەلەستینی . فەلەستینیەکان چ لە غەزە چ لە قودس و لێواری ڕوژئاوا چ لە سەرزەوییەکانی ساڵی 1948 و تەنانەت لە کەمپەکان هەموو هەر یەکن و دەبێ ئیستڕاتژیای هاوپشتی پەیڕۆ بکەن . هەر بەشێک دەبێ لە بەشەکانی تر بەرگری بکات و کاتێ زەخت خرایە سەریان لەو ئامێرانەی لە بەر دەستیان دایە سوود وەربگرن. هیوا بەسەرکەوتن ئەمڕۆ لە هەمیشە زیاترە . هاوسەنگیی هێز بە قازانجی فەلەستینیەکانە. دوژمنی زایونی ساڵ لە دوای ساڵ لاوازتر بووە . سوپایەک کە خوی بە لەشکان نەهاتوو دەناساند ئەمڕۆ دوای شەڕی سی و سێ ڕۆژە لە لوبنان و شەڕی بیست و دوو ڕۆژە و هەشت ڕۆژە لە غەزە بووەتە سپایەک کە سەرکەوتن ناچێژێ و نایبینێت . ڕەوشی سیاسیی ئەو ڕژێمە کە سەرچاوە گرتوو لە چوار هەڵبژرادن لە دوو ساڵ دایە، هەروەها ڕەوشی ئاسایشیی ئەو ڕژێمە کە بەردەوام هەرەس دێنێ و هەروەها حەزی ڕوولە پەرەی جوولەکەکان بۆ کۆچی بە پێچەوانە مایەی سەرشۆڕیی ئەو ڕژێمە پڕ لە هەراو هوریایەیە. هەوڵی بەردەوام بە یارمەتیی ئەمریکا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ چەن وڵاتی عەرەبی نیشانەیەکی تری لاوازیی ئەو ڕژێمەیە کە ئەوەش یارمەتیی نادات . دەیان ساڵ پێشتر لە گەڵ میسر پەیوەندیی دامەزراند، لەو ڕوژەوە تا ئیستا ئەو ڕژێمە لاوازتر بووە، بەو حاڵەوە ئاخۆ پەیوەندی لە گەڵ چەن وڵاتی لاواز و بچووک دەتوانێ یارمەتیی بدات ؟ ئەو وڵاتانەش لەو پەیوەندیە سوود ناکەن. دوژمنی ز ایونی دەس بە سەر دارایی و خاکیان دا دەگرێ و گەندەڵی و نائەمنی پەرە پێ ئەدا . هەڵبەت ئەو ڕاستیانە نابێ ئەرکی قورسی کەسانی تر لە ئاست ئەو کارە دا لە بیر بباتەوە . زانایانی موسوڵمان و مەسیحی دەبێ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی بە حەرامی شەرعی ڕابگەینن . ڕووناکبیرانیش ئەنجامی ئەو خەیانەتە کە لە پشتەوە خەنجەر لێدان لە فەلەستینە بۆ هەمووان ڕوون بکەنەوە . لە بەرانبەر ڕوو لە هەڵدێر بوونی ئەو ڕژێمە دا تواناتر بوونی بەرەی خۆڕاگری مزگێنیدەری داهاتوویەکی ڕوونە . زۆر بوونی هێزی بەرگری و سەربازی خۆ بژیوی لە بەرهەمهێنانی چەک متمانە بە خۆ بوونی خەباتکاران وریا بوونەوەی ڕوولە پەرەی گەنجان تەشەنا کردنی خوڕاگری لە سەراسەری فەلەستین و دەرەوەی فەلەستین ڕابوونی ئەم دواییەی گەنجان بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و دەنگدانەوەی هاوکاتی خۆڕاگری و زۆڵم لێکراویی نەتەوەی فەلەستین لە لای ڕای گشتیی زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان ، جێی هیوان . لۆژیکی خەباتی فەلەستینیش کە لە لایەن کوماری ئیسلامیەوە لە بەڵگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمار کراوە، لۆژێکیکی پێشکەوتنخوازانە و جێی سەرنجە . خەباتکارانی فەلەستینی دەتوانن ڕیفڕاندۆم و گشت پرسیەک لە هەموو دانیشتوانی سەرکیی فەلەستین ئەنجام بدەن . ئەو ڕیفراندۆمە سیستمی سیاسیی وڵات دیاری دەکات. دانیشتوانی سەرەکیش سەر بە هەر ئەتن و ئایینێک بن بە تایبەت ئاوارە فەلەستینیەکان تێیدا بەشدار دەبن . ئەو سیستمە سیاسیە ئاوارەکان دێنێتەوە بۆ فەلەستین و چارە نووسی ئەو بیانیانەش کە لەوێ جێگیر بوونە دیاری دەکات . ئەم خواستە بە گوێرەی دیموکراسیەکە کە لە دنیا دا قەبووڵ کراوە و کەس ناتوانێ ڕەخنە لە پێشکەوتنخوازبوونی بگرێ . خەباتکارانی فەلەستینی خەباتی ڕەوا و ڕەوشت بەرزانەی خویان دژی ڕژێمی داگیر کەر دەبێ ئەوەندە درێژە پێ بدەن کە ناچاری بکەن ئەم خواستە قەبووڵ بکات . لە پشتی خودا بەرەو پێش بڕۆن و بزانن کە بێ گومان خودا یارمەتیی کەسێک ئەدات کە دینەکەی یارمەتی بدات .
والسّلامعلیکمورحمةاللّه