ئێران پەلاماری تیرۆریستیی کابولی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396257-ئێران_پەلاماری_تیرۆریستیی_کابولی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، پەلاماری تیرۆریستیی لە کابولی پێتەختی ئەفغانستانی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2021 19:19 Asia/Tehran
  • ئێران پەلاماری تیرۆریستیی کابولی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، پەلاماری تیرۆریستیی لە کابولی پێتەختی ئەفغانستانی شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کارە تیرۆریسیتەکەی ئەمڕۆ شەممە لە رۆژاوای پێتەختی کابولی پێتەختی ئەفغانستانی کە تێیدا ناوەندێکی فێرکاری کرایە ئامانج ، شەرمەزار کرد . 

خەتیبزادە بە دەربڕینی بێزاریی لەم ھەنگاوە تیرۆریسیتە کە سێرەی لە کەسانی ئاسایی بە تایبەت قوتابیان و خوێندکاران گرت ، سەرەخۆشیی لە بەجێماوانی قوربانیانی ئەم رووداوە کرد و بۆ برینداران ئاواتی تەندروستی خواست . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەمڕۆ شەممە لە بەرامبەر فێرگەی سەیدوشوھەدای رۆژاوای کابول بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس .