وتەبێژ: حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان بەجێبێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396303-وتەبێژ_حکومەتی_عێراق_ئەرکی_خۆی_بۆ_پاراستنی_شوێنە_دیپلۆماتیکیەکان_بەجێبێنێ
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی رووداوەکانی شەوی رابردوو لە بەرامبەر کونوسلخانەی ئێران لە کەربەلا ، لە حکومەتی عێراقی ویست ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان بەجێبێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2021 07:56 Asia/Tehran
  • وتەبێژ: حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان بەجێبێنێ

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی رووداوەکانی شەوی رابردوو لە بەرامبەر کونوسلخانەی ئێران لە کەربەلا ، لە حکومەتی عێراقی ویست ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکیەکان بەجێبێنێ.

سەعید خەتیبزادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ئۆنلاین دا لە گەڵ هەواڵنێران جەختی کردەوە : شەوی رابردوو یادداشتی ناڕەزایەتیی خۆمان دا بە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران ، چاوەڕوانیمان لە حکومەتی عێراق ئەوەیە کە ئەرکی خۆی بە باشترین شێوە بەجێبێنێ .

 خەتیبزادە هەروەها لە بارەی چۆنیەتی تیرۆری شەهید سولەیمانی و دەستتێدابوونی رژێمی زایۆنی و هەرێمی کوردستان لەم کارە تیرۆریستیەدا گوتی : رێچکەی بەدواداچوونی دۆسیەی شەهید سولەیمانی لە هێزی دادڤانی ، کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان و لە وتووێژە سیاسی و ئاسایشی و مافەوانیەکان لە گەڵ عێراق ، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و زۆرێک لەو راپۆرتانە لە ئێمە شاراوە نین .

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : هەڵووێستی ئێمە هەمانە کە گوتراوە ، ئەوانەی کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە هەر وڵاتێک دەستیان لەو تیرۆرە ناجوامێرانە و ترسەنۆکانەدا هەبووە ، بێگومان بەرپرسایەیتی جەزایی و دادڤانییان هەیە .