ڕاوێژی «زەریف» لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396464-ڕاوێژی_زەریف_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_ئیسپانیا
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئیسپانیا سەردانی «مەدرید»ی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «ئارانچا گۆنزالیس لایا» وەزیری دەرەوەو کاروباری یەکێتیی ئەورووپیی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2021 02:49 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی «زەریف» لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئیسپانیا سەردانی «مەدرید»ی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «ئارانچا گۆنزالیس لایا» وەزیری دەرەوەو کاروباری یەکێتیی ئەورووپیی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «زەریف» لە دەستپێکی گەشنە ئەورووپییەکەی بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتە «مەرید»ی پێتەختی ئەسپانیا.

پەرە پێ دانی ھەمەلایەنەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و ھاوکاریی ھاوبەش لەو بابەت و تەوەرە سەرەکیانەی گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» دەبێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرلە گەشتەکەی بۆ ئەورووپا سەردانی سووریای کردو لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەش دیدارو وتووێژی کرد.