مەشقی ھاوبەشی شەڕی ئلێکترۆنیی ئەرتەشی ئێران لە ئەسفەھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396853-مەشقی_ھاوبەشی_شەڕی_ئلێکترۆنیی_ئەرتەشی_ئێران_لە_ئەسفەھان
مەشقی ھاوبەشی «قەڵغانی ئاسمانیی_١٤٠٠» بە بەشداریی یەکە ستراتژییەکانی شەڕی ئلێکترۆنیی ھەرچوار لقەکەی ئەرتەش لە دەڤەری ناوچەی گشتیی ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران و لە پانتاییەکی بەربڵاوی وڵات دا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە دەستی پێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2021 06:12 Asia/Tehran
  • مەشقی ھاوبەشی شەڕی ئلێکترۆنیی ئەرتەشی ئێران لە ئەسفەھان

مەشقی ھاوبەشی «قەڵغانی ئاسمانیی_١٤٠٠» بە بەشداریی یەکە ستراتژییەکانی شەڕی ئلێکترۆنیی ھەرچوار لقەکەی ئەرتەش لە دەڤەری ناوچەی گشتیی ئەسفەھان لە ناوەڕاستی ئێران و لە پانتاییەکی بەربڵاوی وڵات دا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە دەستی پێکرا.

لە مەشقی ھاوبەشی «قەڵغانی ئاسمانیی_١٤٠٠» کە گرینگترین پرۆڤەی ھاوبەشی بواری شەڕی ئلێکترۆنیی ئەرتەشی ئێران لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەیە، یەکەکانی کاردانەوەی خێراو سیستێمەکانی «جەنگاڵ»ی ھێزس زەوینی، ئاسمانی، بەرگری و دەریایی ئەرتەش لە دەڤەری ناوچەی گشتیی ئەسفەھان لە پانتاییەکی بەربڵاوی وڵات دا بە جێبەجێ کردنی تاکتیکی ھەڵمەت و بەرگری لە بواری شەڕی ئلێکترۆنی، دەستھات و تواناییەکانی خۆیانیان لەم بوارە ھەستیارو ستراتژییەدا بەکار دێنن.

لەم مەشقەدا یەکەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری جۆربەجۆری زانیاریی سیگناڵی لە قەواخی شەڕێکی ئلێکترۆنیی دوولایەنەی کۆنترۆڵ کراو، ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن.