May 25, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • کەدخودایی: شیاوەتیی ٧ کەس  پەسەند کراوە

وتەبێژی شورای نیگەھبان ڕایگەیاند: ناوی حەوت پاڵێوراوی شیاوەتی سەلماوی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕەوانەی وەزارەتی نێوخۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «عەباسعەلی کەدخودایی» وتەبێژی شورای نیگەھبان وتی: تاوتوێ کردنی شیاوەتیی پاڵێوراونی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە شورای نیگەھباندا کۆتایی پێ ھات.

کەدخودایی وتیشی: ئەندامانی شورای نیگەھبان دوێنێ دووشەممە لە بارەی ھێندێک لە بەربژارانەوە دڕدۆنگ بوون کە بانگێشتنیان کردن و گوێیان لە ڕوونکردنەوەکانیان گرت.

شەوی ڕابردوو ھەواڵێک لە میدیاکاندا بڵاو بووەوە  لە بارەی ئەمەی کە شیاوەتیی  «سەیید ئیبراهیم رەییسی»، «عەلیڕەزا زاکانی»، «موحسین ڕەزایی»، «موحسین میهرعەلیزاده»، «سەعید جەلیلی»، «عەبدالناسیرهیممەتی» و «سەیید ئەمیرحسەین قازی زادەی هاشمی» لە لایەن شڵورای نیگەھبانەوە پەسەند کراوە.

جا ئەگەر ئەم کەسانە شیاوەتییان پەسەند کرابێت مانای وایە کە «عەلی لاریجانی» سەرۆکی پێشووی مەجلیس،«ئیسحاق جەهانگیری» یاریدەری یەکەمی دەوڵەت،«مەسعود پزیشکیان» نوێنەری مەجلیس، «موحەممە شەریعەتمەداری»وزیری ھەرەوەزی وکارو تەناھیی کۆمەڵایەتی، «سەعید موحەممەد» فرماندهری پێشووی بنکەی  خاتەمولئەنبیاء(ص) لە نێو پەسەند کراوندا نین.

سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ٢٨ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ