May 28, 2021 06:51 Asia/Tehran
  • «خەتیب زادە» ڕوو لە «بلینکێن» و «ڕاب»: لە باتی ڕیسوا کردنی خۆتان لە سەر بووژاندنەوەی بەرجام چڕ ببنەوە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی داوای لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو بریتانیا کرد کە لە باتی ڕیسواکردنی خۆیان و وڵاتەکانیان لەسەر بووژاندنەوەی بەرجام چڕ ببنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی «ئانتۆنی بلینکێن» و «دومینیک ڕاب»ی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو بریتانیا بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە توییتێزدا نووسی: وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو بریتانیا لە ئاراستەی ھەوڵی ڕەزامەند کردنی دوژمنی قەساس قەسی بەرجام، دانوستانەکانی ڤییەنا چەواشە دەکەن کە دیارە ئەمەش دڵسارد کەرەوەیە.

«خەتیب زادە» لە درێزژەی وتەکانی دا وتووشیەتی: ڕژێمی خوێنمژی ئیسرائیل کە ھەوڵی ڕەزامەند کردنی خەڵک دەدات، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار ھێناوە ھەتا ڕێککەوتنی بەرجام تێک بدات.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی بۆچوونەکانی دا ڕوو لە «بلینکێن» و «ڕاب» جەختی کردووە، لە باتی ڕیسواکردنی خۆتان  لەسەر بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی سەرەکی کە تاکە ڕێگاچارەی سەرمێزە، چڕ ببنەوە.

جێگای باسە کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو بریتانیا لەم دواییەدا لە دیداریان لەگەڵ کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی دژی بەرجام و ئێران ھەڵوێستیان دەربڕی بوو.

سەرپەیڤ