وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بڕیارنامەی 2231 ، بەرنامەی موشەکیی ئێران بەرتەسک ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397556-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_بڕیارنامەی_2231_بەرنامەی_موشەکیی_ئێران_بەرتەسک_ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بەرتەسکیەک بۆ بەرنامەی موشەکیی ئێران بەدی ناھێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2021 11:26 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : بڕیارنامەی 2231 ، بەرنامەی موشەکیی ئێران بەرتەسک ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایش بەرتەسکیەک بۆ بەرنامەی موشەکیی ئێران بەدی ناھێنێ .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کونفڕانسی حەوتانەی خۆی دا سەبارەت بە بەیننامەی سەرانی وڵاتانی گروپی حەوت لە دژی بەرنامەی موشەکیی ئێران جەختی کردەوە : موشەکی بە دیزاینی بالستیک و کڵاڤوکی ناڤوکی لە بەرنامەی ئێران دا نیە و ئەمجۆرە خوێندنەوە ناڕاستانە دەبنە ھۆی لەبەین چوونی ئیعتباری بانگەشەکاران کەواتە باشتر وایە وڵاتانی ئەندامی گروپی 7 بەڵێنەکانی خۆیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەجێ بێنن . 

خەتیبزادە سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند کە هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمە ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکانە.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  سەبارەت بە ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق و ڕوانینی ئێران بە ئەو بابەتە، وتی: هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمە ڕێز بۆ سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان وەکوو بنەمایەکی نێودەوڵەتی و بنەڕەتی لە سیاسەتی دەرەوە و ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

ناوبراو وتیشی: حکومەتی عێراق ڕای خۆی لەو بارەوە بە ڕوونی دەربڕیوە و ئێمە پێمان وایە  حکومەتی عێراق توانایی پێویستی بۆ چارەسەر هەڕەشەکان هەیە. ئەڵبەت ئەبێ هەماهەنگی زیاتر لەو بارەوە بکرێت و نیگەرانییەکانی حکومەتی تورکیاش بەتایبەتی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تێگەییشتنی لەسەر بکرێت و لە هەوڵێکی هاوبەشدا ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.

هەروەها وتیشی: ئێمە لەگەڵ  ئەنقەرە و بەغدا لە ئەو بوارەدا گفتوگۆمان هەیە، پێمان وایە ئەو بابەتە بەستێنی زۆری هەیە و نیگەرانییەکانی دوو وڵات ئەبێ سەرەنجی پێ بدرێت.

خەتیب زادە لە دریژەی قسەکانیشیدا هاوپەیوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: 3.5 میلیۆن هاوڵاتی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات دەتوانن دەنگ بدەن.