گواستنەوەی ھەواڵی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە لایەن پەیامنێرانی بیانییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397711-گواستنەوەی_ھەواڵی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆمارەتیی_ئێران_لە_لایەن_پەیامنێرانی_بیانییەوە
ھاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، پەیامنێران و کامێرامەندانی میدیاکانی بیانی، دەنگوباسی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ بەردەنگانی خۆیان دەگوازنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی ھەواڵی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە لایەن پەیامنێرانی بیانییەوە

ھاوکات لەگەڵ دەست پێ بوونی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، پەیامنێران و کامێرامەندانی میدیاکانی بیانی، دەنگوباسی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ بەردەنگانی خۆیان دەگوازنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی ئێران پرێس، لە ھێندێک لە بنکەکانی دەنگدان لە تاران، پەیامنێرانی میدیا جۆربەجۆرە بیانییەکان ھاوکات لەگەڵ دەستپێکی ھەڵبژاردن لەم بنکانە سەقامیان گرتووە. جەماوەری تاران بەرلە دەستپێکی ھەڵبژاردن لە بنکەکانی دەنگ دان ئاپۆڕەیان بەستبوو.

بە قسەی «موحەممەد خودادادی» یاریدەری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندنی وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، زیاتر لە ٥٠٠ پەیامنێری بیانی لە زیاتر لە ٢٢٠ میدیای نێونەتەوەییەوە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران دەگوازنەوە.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.