ڤلادیمیر پووتین پیرۆزبایی لە رەئیسی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397752-ڤلادیمیر_پووتین_پیرۆزبایی_لە_رەئیسی_دەکات
ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا وەک یەکەم بەرپرسی باڵای بیانی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسیی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2021 13:25 Asia/Tehran
  • ڤلادیمیر پووتین پیرۆزبایی لە رەئیسی دەکات

ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا وەک یەکەم بەرپرسی باڵای بیانی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسیی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی کرد.

لە دەقی پەیامەکەی پوتین دا کە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ بڵاوی کردووەتەوە ، هاتووە :

جەنابی بەڕێز سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران!

پیرۆزبایی ئێمە کە لەناخی دڵەوە کە بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو سەرۆک کۆماری، کۆماری ئیسلامیی پێشکەشتانی دەکەین قبووڵ بکەن.

پێوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێمە لەمێژەوە دۆستانە بووە و بنەماکانی دراوسێیەتی لەبەرچاو گیراوە.

هیوادارم دەست بەکار بوونی بەڕێزتان ببێتە هۆی تۆکمە کردنی هاوکاری و پێوەندییە دوولایەنەکان.

هیوای سەرکەوتن و لەشساغیتان بۆ دەخوازم.