توێژەرێکی ئێرانی چارەسەری نزگرەی دۆزییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397800-توێژەرێکی_ئێرانی_چارەسەری_نزگرەی_دۆزییەوە
گرووپێک بە سەرپەرشتی توێژەرێکی ئێرانی ئامێرێکیان بۆ ڕاگرتنی ئیسک(نزگرە) داهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2021 04:46 Asia/Tehran
  • توێژەرێکی ئێرانی چارەسەری نزگرەی دۆزییەوە

گرووپێک بە سەرپەرشتی توێژەرێکی ئێرانی ئامێرێکیان بۆ ڕاگرتنی ئیسک(نزگرە) داهێنا.

 

بە پێی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە لایڤ ساینس، گرووپێکی ئێرانی بە سەپەرشتیی عەلی سەیفی ماموستای بەشی نەشتەرگەری مێشکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تێگزاس ئامێرێکیان بۆ چارەسەری ئیسک دۆزییەوە.

ئەم لێکۆڵەرە ئێرانییە لەم بارەوە دەڵێت: هەندێ نەخۆش کە تووشی جەڵتەی مێشک بوون یا نەشتەرگەری مێشکیان کردووە، تووشی نزگرە دەبن بۆیە بە مەبەستی چارەسەر کردنی ئەم کێشە ئامێرێکمان داهێناوە.

توێژەران لە ساڵی 2020 ئەم ئامێرەیان تاقی کردەوە و ئەنجامی ئەوە سەلماندی کە لە 92لەسەدی جارەکان کێشەی ئیسک چارەسەر بووە و بەکارهێنەران ڕایانگەیاندووە ئەو ئامێرە باشتر لە دەرمانەکانی دیکەیە.