پیرۆزبایی سەرۆکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397863-پیرۆزبایی_سەرۆکی_نووسینگەی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_بۆ_سەرۆک_کۆماری_ھەڵبژاردەی_ئێران
سەرۆکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ھەڵبژێردرانی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی وەکو سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2021 15:15 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی سەرۆکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران

سەرۆکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ھەڵبژێردرانی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»ی وەکو سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد موحەممەدیی گوڵپایگانی» سەرۆکی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی جەماوەری ئێران، وێڕای پیروزبایی کردن لە بەڕێزی وەکو سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بۆ دەوڵەتی داھاتووی ئێران ھیوای سەرکەوتنی خواست.

سەیید «ئیبراھیم ڕەییسی» لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراندا بە مسۆگەر کردنی ١٧ ملوێن و ٩٢٦ ھەزارو ٣٤٥ دەنگ وەکو سەرۆکۆماری وڵاتی ئێران ھەڵبژێردرا.