ھەوڵێکی تێکدەرانەی دژی بینایەکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەرەوڕووی شکست بووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397902-ھەوڵێکی_تێکدەرانەی_دژی_بینایەکی_ڕێکخراوەی_وزەی_ناڤۆکیی_ئێران_بەرەوڕووی_شکست_بووەوە
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھەنگاوێکی تێکدەرانە دژی دژی بینایەکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەرەوڕووی شکست بووەوەو ھیچ زیانێکی دارایی و گیانیی لێ نەکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2021 12:48 Asia/Tehran
  • ھەوڵێکی تێکدەرانەی دژی بینایەکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەرەوڕووی شکست بووەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھەنگاوێکی تێکدەرانە دژی دژی بینایەکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەرەوڕووی شکست بووەوەو ھیچ زیانێکی دارایی و گیانیی لێ نەکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بە سەرنجدانی ئەو تەگبیرانەی کە لە بارەی پاراستنی بیناکانی سەربە ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕەچاو کراوە، ھەوڵەکەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەرلەوەی کە زیانێک بە بیناکە بگەیەنێت، پوچەڵ کرایەوەو تێکدەران ئەو ھەوڵەیان سەری نەگرت.

لەسەرھەست بوونی دامەزراوەو پێکھاتەکانی پاراستن و ئاسایشتی لە بواری ناس کردن، دۆزینەوەو بەرنگار بوونەوەی کرداری تێکدەرانە بۆ زەبروەشاندن لە چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، ڕێگر بووە لە بەردەم تێکدانی ڕەوتی چالاکییەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکی دا.

لە ئێستاش دا چۆنیەتیی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بەیانی و ھەروەھا ناس کردنی ھۆکارەکانی لە بەرنامەی کاری سەرچاوەکانی بەرپرس دایە.