عەلی عەسکەری: میدیاکانی خۆڕاگری ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکە ڕێبازی خۆیان بەردەوام دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398104-عەلی_عەسکەری_میدیاکانی_خۆڕاگری_ھێزمەندتر_لە_ھەر_کاتێکی_دیکە_ڕێبازی_خۆیان_بەردەوام_دەکەن
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کارشکێنیی ئیستیکباری جیھانی و زایونیزم بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ھەمبەر میدیاکانی خۆڕاگری وتی: میدیاکانی خۆڕاگری ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکە ڕێبازی خۆیان بەردەوام دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2021 12:59 Asia/Tehran
  • عەلی عەسکەری: میدیاکانی خۆڕاگری ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکە ڕێبازی خۆیان بەردەوام دەکەن

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کارشکێنیی ئیستیکباری جیھانی و زایونیزم بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ھەمبەر میدیاکانی خۆڕاگری وتی: میدیاکانی خۆڕاگری ھێزمەندتر لە ھەر کاتێکی دیکە ڕێبازی خۆیان بەردەوام دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«عەبدولعەلی عەلی عەسکەری» لە دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان وتیشی: پاڵپشتی ئەم میدیاگەلەف مرۆڤە لێبڕاوو جیھادی و خۆڕاگرەکانن کە لە سەر ڕێبازی خۆیان بەردەوام دەبن.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی: ئەگەر نەمامێک کە ڕیشەی لە زەوی دایە لق و پۆی لێ بکەیتەوە، لە ڕاستی دا بەستێنمان بۆ گەشانەوەی خۆش کردووەو ئەو نەمامە زیاتر باڵا دەکات.

«عەلی عەسکەری» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دوژمنان لە داخستنی میدیاکانی خۆڕاگری ھیچ قازانجێک ناکەن،وتیشی: با بزانن کە لە داھاتوودا ئەم میدیاگەلە ھێزمەند تر لە ڕابردوو دەجوڵێنەوەو ئەگەر سەیرێکی مێژوو بکەن ئەم ڕاستییە دەبینن چونکوو خوداوەند بەڵێنی نوسرەت و سەرکەوتنی داوە.

دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان بە ئامادە بوونی نوێنەرانی وڵاتانی جۆربەجۆر بە دروشمی دادگەری میدیایی و ئازادیی ڕادەربڕین لە ھۆڵی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران خەریکی بەڕێوە چوونە.

ئەم ڕێ و ڕەسمە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێ و زۆرێک لە بەرپرسانی میدیاکانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە ڕێگای کەشی مەجازییەوە بوونەتە میوانی ئەم کۆبوونەوانە.