ته‌مووز 21, 2021 07:43 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران جێژنی قوربانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد

«موحەممەد جەواد زەریف»وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران جێژنی قوربانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف»وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا نووسی: ھاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی «کۆڤیدی_١٩» کۆمەڵێکی کەمتر ڕێ و ڕەسمەکانی حەجج بەجێ دێنن، لە دەرگانەی پەروەردگار بپاڕێینەوە کە جیھان نەک ھەر لە کۆرۆنا بەڵکو لە ڤایرۆسەکانی دیکەی وەک ملھوڕی، چەوساندنەوە، تیرۆریزم و بە تایبەت تیرۆریزمی ئابووری و تیرۆریزمی دەرمانی ڕزگار بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە دەھەمی زیحەججەی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٢١ی ژوئیەی ٢٠٢١ جێژنی قوربانی پیرۆز ، جێژنی «ئەزحا» لەو جێژنە گەورانەی موسڵمانانە.

لە جێژنی پیرۆزی قوربان دا ئەو حاجیانەی کە چوونەتە زیارەتی ماڵی خودا، بە فەرمانی خوداوەندو بۆ ڕەزامەند کردنی قوربانی دەکەن و بیرەوەریی پێغەمبەری گەورەی ئیلاھی، حەزرەتی ئیبراھیم(ع) زیندوو دەکەنەوەو ڕێزی لێ دەگرن.

سەرپەیڤ