ته‌مووز 27, 2021 19:10 Asia/Tehran
  • زەبروەشاندنێکی گورچکبڕ لە تۆڕی تیرۆریستیی موساد

پیلانی تیرۆریستیی موساد بۆ تێکدان و ئاژاوەنانەوە لە ئێراندا پوچەڵ کرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بەڕێوەبەری گشتیی دژەسیخوڕیی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بەدواداچوون و کۆنترۆڵی ھەواڵگرییانەی بەدەرلە سنوورو ھەنگاوی بەربڵاوی ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی ئێران، تۆڕێکی دەست و پێوەندەکانی ڕێکخراوەی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی«موساد» ھاوڕێ لەگەڵ بارێکی قورسی چەک و تەقەمەنی دوای پێدزەیان لە دەروازەکانی سنووری ڕۆژئاوای وڵاتەوە ڕاپێچ کران.

ئەم بەرپرسای وەزارەتی ئیتیلاعات بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەست و پێوەندەکانی موساد بە تەما بوون لەم کەرەستەوتفاقە بۆ ئاژاوەنانەوەی نێو شارو تیرۆرکردن کەڵک وەربگرن، وتیشی: ڕژێمی زایونی لە قۆناغی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنیش چەند جارێک بەتەمای ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە بوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات کە بە ھەوڵی دەستبەجێی ھێزەئاسایشتییەکانی ئێران پێشی پێ گیراو زەبرێکی گورچکبڕیش لە تۆڕی تیرۆریستیی موساد لە ناوچەکە وەشێندرا.

بەڕێوەبەری گشتیی دژەسیخوڕیی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران وتیشی: ئەو چەک و تەقەمەنیانەی بە دەست و پێوەندەکانی ڕێکخراوەی سیخوڕیی ڕژێمی زایونییەوە گیراوە داگری، دەمانچە، نارنجۆک، وینچێستێر، کڵاشینکۆف و فیشەکە کە ھێندێکیان وەک وینچێستێر و نارنجۆک بۆ ئاژاوەنانەوو ورووژاندنی ناڕەزامەندی لەنێو شارەکان بەکار دەھێندرێت.

 

سەرپەیڤ