ئێران ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتی دانی تو.رکیا لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399171-ئێران_ئامادەیی_خۆی_بۆ_یارمەتی_دانی_تو.رکیا_لە_کوژاندنەوەی_ئاگرکەوتنەوەکانی_ئەو_وڵاتە_ڕاگەیاند
سەرۆکی ناوەندی کۆنترۆڵ و پشتیوانیی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە ڕێگای ئاسمانی سەربە وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران باسی ئامادە بوونی ئێرانی کرد لەمەڕ یازرمەتیدانی تورکیا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2021 16:06 Asia/Tehran
  • ئێران ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتی دانی تو.رکیا لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند

سەرۆکی ناوەندی کۆنترۆڵ و پشتیوانیی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە ڕێگای ئاسمانی سەربە وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران باسی ئامادە بوونی ئێرانی کرد لەمەڕ یازرمەتیدانی تورکیا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، فڕۆکەوان « موحەممەد نوری ئال ئاقا» سەرۆکی ناوەندی کۆنترۆڵ و پشتیوانیی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە ڕێگای ئاسمانی سەربە وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دوابەدوای فەرمانی وەزیری  بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران چەند کۆپتەرو فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەنجام دانی ھەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگر لە وڵاتی تورکیا ئامادەی وەڕێ کەوتنن کە ھەرکاتێک ھاواھەنگیی پێویست ئەنجامی گرت ئەم ھەڵکەتە مرۆڤ دۆستانەیە دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی وڵاتی تورکیا ٢٠ ناوچەی حەوت پارێزگای تورکیا ئاگری تێ بەربووەو باشووری تورکیا خەریکی بەرنگار بوونەوەی نێڵەی ئاگرە.