ئاب 08, 2021 14:51 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لە بواری میدیایی و ڕاگەیاندندا ھێزمەندترو زیرەک تر بجوڵێینەوە

بنکەی ڕاگەیاندنی «KHAMENEI.IR» بە بۆنەی ١٧ی گەلاوێژ ڕۆژی پەیامنێر، گرتەیەکی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس بە گێڕانەوە لە نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، لە دەفی گرتەکەدا ھاتووە: ئەمڕۆ زیاترین جم و جوڵی دوژمنان دژی ئێمە زیاتر لە جوڵانەوەی ئاسایشتی و ئابووری، جم و جوڵی پڕوپاگەندەیی و شەڕی نەرم و میدیاییە، بۆ ئەوەی کە بە سەر بیروڕای گشتی دا زاڵ ببن پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن، ھەوڵی زۆر دەدەن، بیروھزری زۆر لە پێکھاتە ھزرییەکانیاندا بۆ ئەم کارە ڕادەکێشن و بەکرێی دەگرن ھەتا بتوانن بە شەڕی دەروونی، پڕوپاگەندەی جۆربەجۆر، بیروڕای گشتیی وڵاتان لە ھەمووشیان زیاتر وڵاتی ئێمە کە بەردەوام لە بەر نیازی گڵاوی زلھێزەکانە، بگرنە مست و بەسەری دا زاڵ بن. لە بواری کاری ڕاگەیاندن و جوڵانەوەی میدیایی دەبێ ھێزمەندترو زیرەک تر بجوڵێینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ کۆچی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ ھەشتەمی ئوتی ٢٠٢١ لە وڵاتی ئێراندا وەک ڕۆژی پەیامنێر ناودێری کراوە.

ساڵی ١٣٧٧ی کۆچیی ھەتاوی «مەحمود سارمی» لە پەیامنێرانی ھەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەزارشەریفی ئەفغانستان خەریکی چالاکی نواندن بوو کە لە ئەنجامی ھێرشی تاقمۆکەی تیرۆریستی تالیبان شەھید کرا.

ئەنجومەنی ڕۆشنبیریی گشتیی ئێران ١٧ی گەلاوێژی لە ساڵی ١٣٧٨ەوە واتە ساڵێک دوای شەھید کرانی «مەحمود سارمی» بۆ یادی ئەو شەھیدە مەزنە وەک ڕۆژی پەیامنێر ناودێری کرد.

 

سەرپەیڤ