خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا: وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران بەردەوام ئامادەی گفتوگۆ ناوچەییەکان بووە، وتی: فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەم زووانە سەردانی تاران دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو بە وتنی ئەوەی کە ئاسایشی کەناوی فارس هێڵی سووری ئێرانە، وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین ئاسایشی ئەو ڕێگا ئاوییە لە نائەمنی وڵاتگەلێک وەکوو بریتانیا بپارێزین.
ناوبراو لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران لە ڕۆژانی داهاتوودا و بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی تورکیا، عێراق و پاشمیری عەرەبستان، وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران لە بەرنامەماندایە بەڵام قسە کردنی لە سەر ئەو بابەتە هێشتا زووە. دوای وەرگرتنی پەیامەکە، لەو بارەوە بڕیار دەدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئێران بەردەوام ئامادەی گفتوگۆ ناوچەییەکان بووە و هەموو هەوڵی خۆی داوە کە وڵاتانی دیکەش بەرەو دانوستانی ناوچەیی هان بدات.