ھەڵکشانی ژمارەی شەھیدانی ڕووداوەکەی تەقینەوەی مین لە «دیھلوڕان»ی ڕۆژئاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399756-ھەڵکشانی_ژمارەی_شەھیدانی_ڕووداوەکەی_تەقینەوەی_مین_لە_دیھلوڕان_ی_ڕۆژئاوای_ئێران
ژمارەی شەھیدانی ڕووداوەکەی تەقینەوەی مین لە ناوچەی «شەڕھانی»ی شارستانی«دیھلوڕان»ی سەربە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران بەرز بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی شەھیدانی ڕووداوەکەی تەقینەوەی مین لە «دیھلوڕان»ی ڕۆژئاوای ئێران

ژمارەی شەھیدانی ڕووداوەکەی تەقینەوەی مین لە ناوچەی «شەڕھانی»ی شارستانی«دیھلوڕان»ی سەربە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران بەرز بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دوابەدوای تەقینەوەی مین لە ناوچەی یادمانی شەھیدانی «شەڕھانی»ی شارستانی«دیھلوڕان»ی سەربە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ژمارەی شەھیدانی ڕووداوەکە بۆ دوو کەس بەرز بووەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەک کەس لە شوێنی ڕووداوەکەو یەک کەسی دیکەش لە نەخۆشخانەی «دیھلوڕان» گیانیان لە دەست دا.

ھەروەھا دوو کەسیش بریندار بوون کە کە بە کۆپتەر گوێزرانەوە بۆ ناوەندی فریاکەوتنی ئیلام.