ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەورووپا بە ڕادەی ھاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا وەڵامی ئەرێنیی دەدرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400118-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ئەورووپا_بە_ڕادەی_ھاوکاری_کردنی_لەگەڵ_ئێراندا_وەڵامی_ئەرێنیی_دەدرێتەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەورووپا بە ڕادەی ھاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا وەڵامی ئەرێنیی دەدرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2021 18:40 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەورووپا بە ڕادەی ھاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا وەڵامی ئەرێنیی دەدرێتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەورووپا بە ڕادەی ھاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا وەڵامی ئەرێنیی دەدرێتەوە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی: ئەورووپا تەنیا ترۆئیکای ئەورووپی نییە و بە ھەر ڕادەیەک ترۆئیکای ئەورووپی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوکاری بکات، بە ھەمان ڕادەش وەڵامی ئەرێنیی دەدرێتەوە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بۆ شی کردنەوەی ئەوبەرایەتیی چالاکییەکانی لە وەزارەتی دەرەوەش وتی: چڕ بوونەوەی زیاتر لە سەر سیاسەتی دراوسێیەتی و ئاسیایی تەوەرەی کار لە وەزارەتی دەرەوە دەبێت، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە بەشەکانی دیکەی جیھان بە ھەند نەگرین.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەو ھاوکاری و ھەوڵە باشانەی کە لە ڕابردووداو بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ بەشەکانی دیکەی جیھان لەوانە ئەورووپا ئەنجامی گرتووەو «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی پێشووش پشک و ڕۆڵێکی ھەرە گرینگی تیادا بووە، بە شێلگیرییەکی زیاترەوە پێ و شوێن دەگرین.