ئاب 29, 2021 01:49 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕووی مافەوانی و نێونەتەوەییەوە پێ و شوێنی بابەتی تیرۆری فەرماندەرانی شەھید دەگرێت

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەتی کرد. وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕووی مافەوانی و نێونەتەوەییەوە تیرۆری فەرماندەرانی شەھیدی خۆڕاگری سپەھبۆد حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبومەھدی موھەندیس فەرماندەری حەشدی شەعبی دەگرێت.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە ڕۆژی شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بە مەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی بەغدا سەردانی عێراقی کرد،ھەرکە گەییشتە بەغدا لە شوێنی شەھید بوونی ھەردووک سەرداری خۆڕاگری، شەھیدان سپەھبۆد حاج «قاسم سولەیمانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبومەھدی موھەندیس» فەرماندەری حەشدی شەعبیی کردو وێڕای دانانی تاجە گوڵینە ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕووی مافەوانی و نێونەتەوەییەوە بە شێوەیەکی بەبڕشتانە پێ و شوێنی کەسانێک دەگرێت کە بەناوی دەوڵەتی ئەمریکاو کۆشکی سپییەوە  ئەو تاوانە تیرۆریستییەیان دژی ئەم پاڵەوانە مەزنانەی دژی تیرۆریزم ئەنجام داوە.

وتیشی: ئەمریکا دەبێ وەڵامدەرەوە بێت تەنانەت ئەگەر دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاش ئەم تاوانەی کردبێ، دەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە شوێنھاتەکانی دەرباز کات.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد، بکەرو پێکەری ئەم کردەوە تیرۆریستییە دەبێ بسپێردرێنە دەستی دادگەری و بە سزای تاوانەکەیان بگەن.

سەرپەیڤ