سەردار قائانی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400455-سەردار_قائانی_پیلانی_ئەمریکا_ئەوەیە_کە_ئێران_بەگژ_جیھانی_ئەھلی_سوننەدا_بباتەوە
سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2021 11:20 Asia/Tehran
  • سەردار قائانی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە

سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە.

سەردار «ئیسماعیل قائانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە  بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی:   پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە، کەوا بوو دەبێ بەجۆرێک بجوڵێینەوە کە ئاسایشتی ئێران توشی خەوشان نەیەت.

سەردار «قائانی» لە درێژەی پەیامە توییتێرییەکەی دا ئەوەشی نووسیوە کە: ئێران ھەوڵ دەدات چارەسەر کردنی کێشەی ئەفغانستان لە ڕێگای شەڕو پێکدادانەوە نەبێت و تەواوی ھۆزو ڕەگەزەکان لە بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەدا بەشدار بن.